هەولێر ، ١٦ - ١٩ ئۆكتۆبەر ٢٠٢٠

"هاوکاریی نێونەتەوەیی بۆ بەهێزکردنی دیموکراسی و یەکسانی لە هەرێمی کوردستان" پرۆژەیەكی هاوبەشی نێوان کوردستان و سویدە لە ڕێگای سەنتەری نینا IKKR- Kvinnojouren Nina له‌ ڕۆژانی ١٦_١٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٠ لە کوردستان بەڕێوەچوو. لە ماوەی دوو ڕۆژ لە هەولێر و دوو ڕۆژیش لە سلێمانی؛ ئەزموون و چۆنیەتی گونجاندنی لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کوردستان، بە بەشداری نوێنەرانی ٦٠ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی تایبەت بە پرسی ژنان و یەکسانی جێنده‌ر، لەگەڵ نوێنەرانی ناوەندە فەرمییەکانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە پەرلەمانتار، دادوەر، پارێزەر، ئه‌كادیمی، سینەماکار، میدیاکار و چالاکوانانی مافی مرۆڤ؛ گفتوگۆی تێر و تەسەل و کاری هاوبەش ئەنجامدرا.
چالاكییەكان پێكهاتبوو لە پێشكەشكردنی چەندین بابەت لەلایەن پسپۆر و شارەزایان لە كورستان و سوید، ژمارەیەك گرووپی كار و نمایشكردنی ژمارەیەك لە فیلمی ڕێپۆرتاژ، دۆکیومێنتاری، ئەنیمەیشن و کورتە فیلم.
بنەما سەرەکییەکانی ئەم پرۆژەیە بریتییە لە: ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی توندوتیژی و دەستدرێژی سێکسی لەناو خێزان و شوێنی کار بەرامبەر بە ئافرەت، پرسی منداڵ لە نێو خێزان و ناوەندەکانی پەروەردەو کاری مەیدانی بۆ بەهێزکردنی ڕۆڵی پیاو لە پرۆسەی یەکسانیدا.