هەولێر - ١٥/١٢/٢٠١٩

بەشداریكردن لە کۆنفرانسی راگەیاندنی پلانی گۆڕینی هەڵوێست بە مەبەستی نەهێشتنی خەتەنەکردنی مێینە لە کوردستان. لەم کۆنفرانسەدا ژمارەیەك کەسایەتی بەشدار بوون لەوانە   وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای كاروباری خانمان، جێگری نوێنەری ئاژانسی UNFPA لە عێراق، ژماریەك لە پەرلەمانتارانی كوردستان و نوێنەری كونسوڵخانه‌و نێرده‌ دیپلۆماسییه‌كان، ئاژانسەكانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان و سەرۆك و نوێنەری رێكخراوە مەدەنییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەكان و نوێنەری وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەكان.