هەولێر - ٨،٩ ئازاری ٢٠١٩

بە بەشداریکردنی رێکخراوەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوك ، سەلاحەدین، بەعدا، هەڵەبجە، میسان، بابل، زیقار و پارێزگاکانی تر، کٶتایی بە وۆركشۆپی گفتوگۆی تایبەت بە نووسینەوەی راپۆرتی تەریبی (Parallel report) خولی گشتگیری بۆعێراق هات. لە ماوەی ئەم دوو رۆژەی وۆركشۆپەدا، راهێنەر (زەیتۆ سیانی) سەرپەرشتی راهێنانی بەشداربووانی کرد.

لەم وۆرکشۆپەدا، ئەم بەرێزانەی خوارەوە وانەیان پێشکەش کرد:
١- ئاریك لە ئۆفیسی مافی مرۆڤ (یونامی)
٢- هێمن رەشید باجلان لە کۆمیسیۆنی باڵای مافی مرۆڤ لە عێراق
٣- شوان سابیر لە تۆری دادپەروەری بەندکراوەکان
٤- زەیتۆ سیانی راهێنەری نێودەوڵەتی لە بواری مافی مرۆڤ