لوبنان / ١٢ - ١٤ نۆڤمبەر ٢٠١٨

بەشداریكردن لە پرۆگرامی پاڵپشتی دیموكراسی لە عێراق، کە بریتیە لە پرۆژەی فراوانکردنی بەشداری خەلك لە پرۆسەی بڕیاردان لەسەر ئاستی پارێزگاکان.

ئەم پرۆژەیە بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت بە هاوكاری رێکخراوی NPA نەرویجی و RID و جمعیة الامل العراقیة. خاتوو رەمزیە سەرۆکی دەستەی GSIO و هەروەها ٣ ئەندامی پارێزگای هەولێر ومامۆستایانی زانکۆ و دەستەی مافی مرۆڤ و ژووری بازرگانی  و قایمقامیەتی هەولێر و وەزارەتی ناوەخۆ و رێكخراوی GSIO وەکو نوێنەرایەتی پارێزگای هەولێر بەشداری ئەم کۆبونەوانە بوون .