رۆژانى 14-15ـى نیسان لە شەقڵاوە، هاوپەیمانى ژنانى کوردستان بە ئامادەبوونى ئەندامانى کۆبوونەوەى ئاسایى خۆى گرێدا، بەمەبەستى کارکردن لەسەر چەند پرس و بابەتێکى گرنگ کە بەربەستى بەردەم رێکخراوەکانى ژنانن بۆ کارکردن و پرۆژەکانیان.
 
تەوەرى سەرەکى کۆبوونەوەکە گفتووگۆکردن بوو لەبارەى(گوتارى رق و کینە و ئەو هێرشانەى دەکرێتە سەر رێکخراوەکانى بوارى ژن و چۆنیەتى و میکانیزمى رووبەرووبوونەوەیان، هەماهەنگى لەگەڵ کەناڵەکانى راگەیاندن لەپێناو ئەوەى دووربکەونەوە لە هروژاندنى بابەتەکانى تایبەت بە دۆزى ژن و کارکردنى پرۆفیشناڵانە لەسەر دۆزى ژن، رەوچاوکردنى بەرپرسیارێتى کۆمەڵایەتى، لۆبیکردنى دۆزى ژن لەنێو پلاتفۆرمەکانى سۆشیال میدیا.
 
ئامادەبووانى کۆبوونەوەکە، بە گفتووگۆى تێروتەسەل و خستنەڕوو گرفت و کێشەو بەربەستەکان و دیاریکردنى چەند تەوەرێک بۆ داهاتووى کارکردنیان رێککەوتن.