هەولێر - عەنکاوە - ٧/٧/٢٠١٩

کردنەوەی کۆرسی فێربوونی ئارایشگا بۆ ئافرەتانی پەنابەرو ئاوارەی سوری لە سەنتەری رێکخراوەکەمان لە عەنکاوە. لەم خولەدا ٣٤ ئافرەت تێیدا بەشداربوون. ماوەی خولەکە ١٠ رۆژ بوو( لە ٧ تا ١٧/٧/٢٠١٩) .لەم خولەدا بەشداربووان فێری شێوازی گرینگیدان بە پرچ وپێست وەهەروەها چۆنیەتی بڕینی پرچ و بۆیەکردنی پرچ بوون. ئەم چالاكیە لە چوارچێوەی پرۆژەی گەیشتن بە پاراستن و بەشداریکردن و خزمەتگوزاری بۆ ئافرەتانی پەنابەرو ئاوارە و دانیشتوانی ناوچەكە ئەنجام درا ، بە سپۆنسەری یەکێتی ئەوروپا (صندوق مدد) و بە هاوبەشی دەستپێشخەری ئافرەتانی الاورومتوسطیة وە بەهاوکاری رێکخراوەکانی تمكين المرأة و جمعية نساء بغداد.

#Euneighbors
#MADADfund
#EFI
#Women Empowerment Organization
#Baghdad Women's Association